۱۳۹۶ اردیبهشت ۶, چهارشنبه

میژووی زمانی کوردی بۆ نۆ هەزار ساڵ دەگەرێتەوە



ئامادەکردنی: جەمال نەجاری

بە پێی لێکۆلینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی "ساێنس science" بڵاو کراوەتەوە هاتووە؛ لێکۆڵەرانی نیوزیلەند رایدەگەیەنن: بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپیی نوێ و مودێرن خاوەنی مێژوویەکی هەشت  تا نۆهەزار و پێنج سەد ساڵە لەوە پێش و لە ناوچەیەک کە ئەمڕۆکە ناوی تورکیای لەسەرە سەرچاوەیان گرتووە، کە تیایدا زمانی کوردیش وەک یەکێک لەو زمانە هیند وئوروپییانە ناوی هاتووە کە هەڵگری مێژووی زیاتر لە 8 هەزار ساڵە و لە پاڵ جەند زمانێکی دیکە وەک کۆنترین زمان ناوی هاتووە بە پێی بەڵگەکان و ناوچەی باکووری کوردستانیش کە لە راپۆرتەکەدا بە ناوچەی ئاناتۆلی تورکیا ناوی هاتووە، بە ناوچەی سەرهەڵدانی زمانە هیند و ئورووپییەکانی دەزانێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم لێکۆلینەوەیە لە گۆڤاری زانستی "ساێنس science" بایەخی پێتر بەم مەسەلەیە دەدات. تا ئێستا دەگوترا کە زمانە هیند و ئورووپییەکان هەڵگری مێژوویەکی 5 هەزار ساڵەن و و سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکانی باکووری دەریای خەزەر، لێکۆڵینەوەی زانکۆی نیوزیلەند ئەوەی رەت کردەوە و بەشێکی زۆر لە خاکی تورکیای بە سەرچاوەی زمانە هیند و ئورووپییەکان لەقەڵەمدا، بە پێی ئەو بەڵگانەی لەو لێکۆلینەوەیە بلاو کراوەتەوە ، ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە زمانی کوردی و ناوچەی باکووری کوردستان سەرچاوەی سەرهەڵدانی زمانە هیند و ئوروپییەکانە و زمانی تورکی هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەی زمانە هیند و ئورووپییەکانەوە نییە.
بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپییەکان خاوەنی زۆر وشەی لێکچوو و هاوبەشن و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هەموویان یەک سەرچاوەیان هەیە، ئەو لێکچوونانە لە نێو وشەکاندا وایکردووە کە کۆمەڵێک زمانی جۆراوجۆر خۆیان لە نێو گرووپێک دا بدۆزنەوە و ئەمڕۆ زمانەکانی زیندووی دونیا بە سەر چەند گرووپێک دابەش بوون کە هیند و ئورووپی یەکێک لە گرنگترین و گەورەترینی ئەو دابەشکردنە زمانەکانی هیند و ئورووپین.


لە نوێترین لێکۆڵینەوەی زانستی لێکۆڵەرانی زانکۆی ئۆکلاندی نیوزیلاند لە ژێر ناوی:
 Mapping the Origins and Expansion of the Indo-European Language Family "
  تێشک دەخاتە سەر رەگ و ریشە و سەرچاوە و پەرەسەندنەکانی بنەماڵەی زمانە هیند و ئورووپییەکان و بیرۆکەیەکی تازە دەخاتە روو کە زمانەکانی هیند و ئورووپی لە ناوچەی ئاناتۆلی واتە تورکیای ئێستا سەرچاوەیان گرتووە.

ئەم گروپە بە سەرپەرەشتی  دوکتورکوئینتین ئەتکینسۆن شێوازێکی نوێیان بۆ لێکۆڵینەوەکانی خۆیان هەڵبژاردووە، کە بە "فیلۆژێنێتیک" ناوی دەکردووە، شێوازێک کە بۆ دۆزینەوەی رەگ و ریشەی ژێنێتیکی ویرووسەکان بەکار دەهێندریت.
 
D. Quentin Atkinson
دوکتورکوئینتین ئەتکینسۆن سەرپەرەشتی بنەماڵەی لێکۆڵەرانی زانکۆی ئۆکلاند لەمبارەوە دەڵێت: شێوازێک کە ئێمە پەیرەومان کرد دەگەرێتەوە بۆ (Epidemiology) ئیپۆدمۆلۆژی و ژی ناسی گووران ، هەر ئەو شێوازەی کە ژی ناسان بۆ دۆزینەوەی ویرووسەکان بەکاری دێنن لە ژیان و ژینگەدا.

ئەوان بە هەلسەنگاندنی (DNA)  ی ویرووسەکان و وێکچوونیان، شەجەرەنامەی ویرووسەکە ئامادە دەکەن تا بزانن ویرووسەکە لە چییەوە هاتووە، ئێمە ئەو شێوازەمان بۆ دۆزینەوەی سەچاوەی زمانەکانی هیند وئوروپی بەکارهێناوە، واتە لە جێی ئەوەی لێکۆلینەوە لەسەر ویرووسەکان بکەین هاتووین ئەم کارەمان لەسەر زمانەکان کردووە و لە جیاتی (DNA) ش هاتووتین لێکۆلینەوەمان لەسەر وشەکانی ناو زمانەکان کردووە.

ئەوەی لەو راپۆرتەدا وەک مەسەلەیەکی سەرنجراکێش باسی لێوە کراوە ئەوەیە کە زمانی تورکی هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەی زمانەکانی هیند وئوروپییەوە نییە، بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپی بریتین لە 400 زمان کە خۆیان لە 60 وڵاتی دونیادا دەبینەوە.

 
بەربڵاوی زمانەکانی هیند و ئورووپی و شوێنی سەرهەڵدانی ئەو بنەماڵەیە لە باکووری کوردستان

دوکتورئەتکینسۆن سەبارەت بە زمانی تورکی دەڵێت: زمانی تورکی ئیستانبوولی سەر بە بنەماڵەی زمانەکانی ئالتایی یە و پێدەچیت شوێنی سەرهەڵدانی ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی تورکیا بێت، بەڵام زمانەکانی هیند وئوروپی کە لە ناوچەی ئاناتۆلی سەرچاوەیان گرتووە بە درێژایی مێژوو بە سەر گروپگەلی بچووکتر دابەشکراون و لەگەڵ جەماوەر جێگۆڕکەیان پێکراوە، کەچی مێژووی زمانی تورکیا بۆ چوار سەد ساڵ دەگەرێتەوە کە ئێستا لەو ناوچەیە بەکار دەهێندرێت بەڵام زمانەکانی هیند وئوروپی مێژوویان بۆ نۆ هەزار ساڵ لەوە پێش دەگەرێتەوە کە لێکۆلینەوەکانی ئێمە نیشان دەدا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ئەم زمانە ناوچەکانی ئاناتۆلی واتە تورکیای ئەمڕۆیە.



زمانی کوردی لەتەک ئەو زمانەی کە مێژوویان بۆ زیاتر لە هەشت هەزار ساڵ دەگەرێتەوە
دوکتورئەتکینسۆن لە سەر ئەو باوەڕەیەکە لەو لێکۆلینەوەیەدا بەڵگەی بەهیز بوونیان هەبووە کە ئەو ئەنجامەی لێکەوتۆتەو و لەمبارەوە دەڵێت؛ لەهەر بەشێکی زانستی دەکرێ بە پێی بەڵگە وەدەستهاتووەکان، بیرو رای جۆراوجۆری لێبکەوێتەوە کە خەڵکانێک رازی و خەڵکانیکی دیکە ناڕازی بن. ئێمە زانیاری زۆرمان لەسەر وشەکانی زمانە زیندووەکانی بنەماڵەی هیند و ئورووپی کۆکردەوە و مودێلێکی پەرەپێدراومان بۆ هەر هەموویان لەبەر چاو گرت، ئەم مودێل و وشە هاوبەش و لێکچووەکان سەرچاوەی ئەو گروپە بۆ ناوچەی ئاناتۆلی لە تورکیا ، بۆ نۆهەزار لەسەر پێش دەگەرێنێتەوە.

ئەو شێوازەی کە ئەم گروپە لە لێکۆلینەوەکانی خۆیاندا پەیرەویان کردووە، هێشتا ڕای زۆربەی زمانناسان و بیرمەندانی ئەم بوارەی رازی نەکردووە، بەڵام بە دەسکەوتێکی گرنگی وەسف دەکرێ لە رووی مێژووییەوە و ناوی زمانە کۆنەکان تیاییدا بە روونی هاتووە کە زمانی کوردیش یەک لەو زمانانەیە.

زمانی کوردیش یەکێک لەو زمانانەیە کە سەر بە بنەمالەی زمانەکانی هیند وئوروپییە و لەگەڵ زمانەکانی دیکە ناو ئەو بنەماڵەیە خاوەنی کۆمەڵێک وشەی وێکچوو و هاوبەشن، گرنگی و بایەخی ئەو لێکۆلینەوەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە زمانی کوردی لای خۆمان لەرووی زانستی کەمتر ئاوڕی لێدراوەتەوە و باکووری کوردستان شوێنی سەرهەلدانی بەشێکی هەرە زۆری ئەو زمانانەن کە لە ئێستادا قسەیان پێدەکرێ.

سەرچاوەی لێکۆلینەوە بە فایلی PDF

۹ نظر:

  1. وێڕای ڕێز و سڵاو. بابەتێکی زۆر گرنگ و سوودبەخشە و جێگای دەست خۆشییە بۆ ماندووبوونی بەڕێزتان.فازیل سوڵتان پەناه،، فینلاند

    پاسخحذف
  2. شەجەرەنامە چییە. وشەی کوردیتان نەبوو

    پاسخحذف
    پاسخ‌ها
    1. لە کوردیی‌دا بۆ شەجەرەنامە 'کۆلکە'مان هەیە. کۆلە بریتییە لە بنەمای هەر دارێك لە لک و پۆپ و ماکی دارەکەی لەسەردەڕوێ. 'شەجەر' عەرەبیش هەر بە واتای دار یا درەختە. 'کۆلکە'ی کوردیی بۆ دەربڕینی ئەم مەبەستە لە شەجەری عەرەبی تەواتر و باشترە. ئەڵمانیش دەڵێن:
      شتام بووخ Stambuch کە هەمان کۆلەکەی کوردیی دەگرێتەوە.
      بەڵام بەداخەوە کورد بە هۆی ئەوەی حکومەتی سەربەخۆی نییە و لە بیرکردنەوەدا خۆی ماندوو ناکا، ئەوەیە لە شەجەرەنامە دەدوێ!

      حذف
  3. ته‌نها وه‌ك میلله‌تیكی ئیرانی میژوومان هه‌یه‌ ده‌نا له‌میژووی دورو نزیك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو هیچ میژوویه‌كمان نیه‌ و به‌زور نابی میژوو بوخومان دابتاشین

    پاسخحذف
    پاسخ‌ها
    1. میللەتی ئێرانی چی وەڵا تا سەر ئێسقان. كوردم. و مێژوم. لەگەڵ مێژوی كوردستان. و زمانی كوردیش كۆنترین. زمانی جیهانە كوردستانی یەكەمین شوێنی ژیان. و لەدوای زریانی نوحەوە بۆیە كوردیش كۆنترین. زمانە ئەمە قسەی خۆم. نیە دەیان. سەدە لەمەو بەر ابن. مقدیسی ئەمەی وتوە وا ئێستا ڕوون. ئەبێتەوە كە كۆنترین. زمان. كام. زمانەیە من. كوردێكم چل پەڕەت بە كوردی بۆ دەنووسم بێ ئەوەیە چل وشەی بێگانەی تیا بەكار بێنم بەڵام زمانەڕەسمیەكەی ئێران. كە تۆ شانازی پێوە ئەكەی ناتوانێت یەك پەڕەم. بەبێ بەكارهێنانی چل وشەی بێگانە بۆ بنوسێ ، وڵاتێكە وڵاتە تۆ بەزمانی دایكی خۆت بڵێم منیش هەم. و بونم. هەیە ،وەك پێشەوای كوردستان. ئەڵێ دوژمن هیچ كاتێك جێی متمانە نیە ، تۆش تازە خۆت هەڵەواسی بە ئێرانا

      حذف
  4. بەهیوای سەرکەوتن، بەهیوای کاری باشترو پڕ زانیاریی تر.

    پاسخحذف
  5. این نظر توسط نویسنده حذف شده است.

    پاسخحذف
  6. وێڕای دەستخۆشیی و سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە. ئەم بۆچوونە، دیارە بؤچوونێکی نوێ‌یە و پێچەوانەی هەموو بۆچوونەکانی پێشوویە. لێرەدا دەبێ پرسیارك لە خۆمان بکەین:
    ڕاستە، بە پێی ئەو شوێنەوارانە لە کوردستان دۆزراونەتەوە، وەك چەرمۆ، بێستان سوور لە باشووری کوردستان کە مێژووەکەیان بۆ هەزارەی دەیەم و هەشتەمی بەر لەزایین دەگەڕێتەوە، کورد لەم ناوچەیەدا ژیاوە و خاوەنی کلتوور و فەرهەنگێکی تایبەت بە خۆی بووە. بەڵام چۆنە زمانی کوردیی زۆر ووشەی هاوبەشی لەگەڵ زمانەکانی فارسیی، تاجیکیی، دەریی و...دا هەیە.
    لە ڕووی زمانەوانییەوە، زمانی ئەڤیستایی کە بە ماکی زمانی کوردیی دەزاندرێ و مێنورسکی کوردیی موکریان بە نزیتکترین شێوەزاری کوردیی لە ئەڤێستایی دەزانێ، بە پێی دەقەکانی ئەڤێستایی، زەردەشت دینەکەی خۆی لە بەلخ لە باکووری خۆرهەڵاتی ئێرانی ئێستا بڵاو کردووەتەوە و ڕاگەیاندووە. پاشان ئەو زمانە لە ڕیی دینەوە بەرەو بەشەکانی دیکەی ئێرانی ئەوساکە بەتابەتیی ئیمپراتوورییەتی ماد ڕاکشاوە و زمانەکە پەرەی سەندووە.

    پاسخحذف